نەتەوە یەکگرتووەکان
بە ھۆی ئەوەی لە راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەیەکی ڕوون بە لایەنی بەکارھێنەری ئەو چەکە نەکرا وە، ئێستا ھەر لایەنەو تێزی جیاواز دەربارەی ئاشکراکردنی بەکارھێنەری ئەو چەکە دروستدەکەن.
ھەریەکە لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، رژدن لەسەر ئەوەی حکومەتی بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی بەکارھێناوە، بەڵام نوێنەری روسیا دەڵێ ھیچ جۆرە بەڵگەیەک لە راپۆرتەکەدا نییە دەریبخا سوپای بەشار ئەسەد تێوەگلابێ لەبەکارھێنانی.
لە لایەکی دیکەوە (سەمانسا پاوەر) نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: تەکنیکی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی ئاشکرای دەکات لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە بەکار ھاتووە، چونکە لەراپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەوە سەلمێـنراوە کە گازی سام تەنیا حکومەتی سوریا خاوەنییەتی نەک ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە.
پاوەر لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی"گروپی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی روسیاو ئەمریکا بڕیاریانداوە پشتگیریی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بکەن دەربارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی".