موتیعور رەحمانی، گوتەبێژی حزبی جەماعەی ئیسلامی لە بەنگلادش لە لێدوانێکدا بۆ AA گوتی:" خۆپیشاندانی ئەمڕۆی بەنگلادش زۆر ھەستیار دەبێ."
رەحمانی رایگەیاند: بەھۆی شەڕ و تێھەڵچوونی نێوان پۆلیس و خەڵکی ناڕازی بە لە سێدارەدانی عەبدولقادر مەلا، ١٠ کەس کوژراون کە حەوتیان سەر بە جەماعەی ئیسلامین. لەمبارەیەوە گوتی:" حکومەت زۆر بێ بەزەییانە روو بەڕووی خەڵکی ناڕازی دەبێتەوە. پێدەچێ حکومەت سەرکردەکانمان دەستگیر بکا."
گرژیی و ئاڵۆزیی پێش ھەڵبژاردن
لەگەڵ لە سێدارەدانی عەبدوڵقادر مەلا، لە سەرجەم شارەکانی ئەو وڵاتەدا گرژیی وئاڵۆزیی تەشەنەی سەندووە. ئەمە لەکاتێکدا وا بڕیارە رۆژی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێ.
لەماوەی ٢ رۆژی رابردوودا بەھۆی گرژیی و ئاڵۆزیەکانەوە نزیکەی ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و چەندانی دیکە دەستگیر کراون.