دەکا
ئۆپۆزسیۆنی بەنگلادیش رایگەیاند: بۆ سەرکۆنە کردنی بڕیاری دادگا دەرحەق بەعەبدولقادر مەلا سەرۆکی حیزبی (جەماعەی ئیسلامی بەنگلادیش) مانگرتنی گشتی رادەگەیەنن.
لەیەکەم رۆژی مانگرتنەکەدا شەڕو تێھەڵچوون لەنێوان ھێزە ئاسایشپارێزەکان و ئۆپۆزسیۆندا ھاتە ئاراوەو چەندین کەس بریندار بوون.
ھێزە ئاسایشپارێزەکان لە دەکای پایتەخت گازی فرمێسکھێنەرانیان بەکارھێنا بۆ بڵاوەپێکردنی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن، شەڕو نائارامییەکان لەو شارە بوونە ھۆی راگرتنی دەوامی قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان.
لەدوای بڕیاری دادگا، عەبدولقادر مەلا سەرۆکی جەماعەی ئیسلامی تانەی دا لە بڕیاری دادگا و گوتی " بڕیارێکی سیاسییە و ھیچ بنەمایەکی یاسایی نییە".
ساڵی ٢٠١٠ دادگای نێونەتەوەیی لاھای بە تاوانی کۆشتنی ٣٨١ کەسی مەدەنی لە کاتی شەڕی سەربەخۆیی لە ساڵی ١٩٧١ بڕیاری سزای زیندانی ھەتاھەتایی بۆ عەبدولقادر مەلا دەر کردبوو. دوێنی سێشەممە دادگای بەنگلادیش سزاکەی گۆڕی بۆ لەسێدارە دان.