بەدلیس
سەرەتای کەمپینەکە بە بەڕێوەبردنی سیمینارێک لە بارەی دژایەتیکردنی مادە ھۆشبەرەکان بۆ ٥٤٠ مامۆستا دەست پێدەکات.
کاربەدەستان بڕیاریانداوە زیاتر بایەخ بەناوچەی (تەتوان) بدەن بەھۆی زۆری رێژەی بەکارھێنەرانی مادەی ھۆشبەر لەو سنوورە. بۆ ئەو مەبەستە مامۆستایانی خوێندنگەکان ئەرکدار کران زیاتر بایەخ بەخوێندکاران و کەسوکاریان بدرێ بۆ ھۆشیارکردنەوە.
وا بڕیارە سیمینارەکان تا چەند رۆژی دیکە بەردەوام بێ و مامۆستایانی ئایینی و کەسانی دیکە بخرێنە چوارچێوەی ھەڵمەتەکە تا ھۆشیاریی زیاتر لەبارەی مەترسییەکان بخرێنەڕوو.