سياسەت

لەسەر تانەی کورد چەند ماددەیەکی یاسای هەڵبژاردن هەڵوەشێندرایەوە

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، جوان یونس رۆژبەیانی: "خۆشبەختانە ئەمڕۆ لەکۆی ئامادەبوونی ٩ دادوەر، ٨ دادوەر لە بەرژەوەندی ئێمە تانەکەیان یەکلایی کردەوە"

Heman Hussein Yaseen  | 12.11.2019 - نوێکردنەوە : 13.11.2019
لەسەر تانەی کورد چەند ماددەیەکی یاسای هەڵبژاردن هەڵوەشێندرایەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە دوای تۆمارکردنی تانە لە ماددەکانی ١٢،١٦،١٧ لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان توانیوویانە براوەی دۆسیەکەبن.

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، جوان یونس رۆژبەیانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکاران گوتی: "دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایەکی دەرکرد یاسای یەکەمی هەموارکردنی پارێزگاکان کە هەندێک کەموکوڕی تێدابوو بەتایبەت لە ماددەی ١٢،١٦،١٧ کە مافی هاووڵاتییانی کورد بێبەشکرابوو لە دەنگدان، بۆیەش ئێمە زوو تانەمان لە یاساکەدا لە ١٥/٩/٢٠١٩ لە دادگای ئیتیحادی عێراق و چەند لایەنێکی دیکەش هەمان تانەیان هەبوو".

جوان رۆژبەیانی گوتیشی: "خۆشبەختانە ئەمڕۆ لەکۆی ئامادەبوونی ٩ دادوەر، ٨ دادوەر لە بەرژەوەندی ئێمە تانەکەیان یەکلایی کردەوە و، ماددەکان لەلایەن دادگای باڵای ئیتیحادییەوە هەڵوەشێندرایەوە و بێگومان بوونی ئەو ماددانە بە زیانی کورد دەشکایەوە چونکە چەند بڕگەیەکی پێچەوانەی دەستوور بوون".

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: "ماددەی ١٢ باس لە فۆڕمی خۆراک دەکات لە تۆماری دەنگدەران ئەگەر هاتوو هاوتا نەبوو ناتوانێت دەنگ بدات، ماددەی ١٦ باس لەوە دەکات ئەگەر هاتوو ئاوارەکان لەناو پارێزگای خۆیان نەبوون ناتوانن دەنگ بدەن و ئەو ماددەیەش هەڵوەشێندرایەوە، ماددەی ١٧ دەبێت دەنگدان بە ناچاری بێت و ئەمەش هەڵوەشێندرایەوە کە دەنگدان ناچاری نیە و ئارەزوومەندانەیە و توانیمان براوەی ئەم دۆسیەیە بین".












بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن