ھەولێر
بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆی ٣٧ ھەزار و ٤٣١ دەنگ لە کەلار ١٨ ھەزار و ٦٤١ دەنگی بەدەست ھێناوە و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش ١٠ ھەزار و ٤٠٨ دەنگ. پارتی دیموکراتیش ٣ ھەزار و ٦٧٦ دەنگ.
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان کە لە لایەن سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە دەست ئاژانسی ھەواڵی ئانادۆلۆ کەوتووە لە قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ٢٨ ناوەندی دەنگدان ھەبووە کە کۆی ئەو کەسانەی دەنگیان داوە ٣٧ ھەزار و ٤٣١ کەس بوون.
ئەنجامەکانیش بەپێی ئەو سەرچاوەیە بەمشێوەیەیە: بزوتنەوەی گۆڕان لە پلەی یەکەمدایە بە کۆکردنەوەی ١٨ ھەزار و ٦٤١ دەنگ، ھەروەھا یەکێتی نیشتمانی کوردستان ١٠ ھەزار و ٤٠٨ دەنگی بەدەست ھێناوە و لە پلەی دووەمدایە، ھاوکات پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی سێھەمدا دێت بە کۆکردنەوەی٣ ھەزار و ٦٧٦ دەنگ، یەکگرتووی ئیسلامییش پلەی چوارەمی بردووە بە کۆکردنەوەی ٣ ھەزار و ٤٠٣ دەنگ، کۆمەڵی ئیسلامیش لە پلەی پێنجەم و بە کۆکردنەوەی ١ ھەزار و ٣٠٣ دەنگ دێت.