Hemn Baban
13 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2016
هەولێر
لە كۆنفڕانسەكەدا نوێنەرانی سێ حزبە ئیسلامییەكەی هەرێمی كوردستانیش ئامادەی بوون.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی هۆتێل بانۆژ لە شاری هەولێر كۆنفڕانسی تاوتوێكردنی ئەو ركابەرایەتییانەی كە رووبەڕووی سوننەكانی عێراق دەبنەوە- واقیع و چارەسەرییەكان، بەڕێوەچوو كە تێیدا باس لە توندڕەوی كرا و هەروەها ئەو بیر و بۆچوونە رووخێنەرانەشی هاوتا بۆ خودا دروست دەكەن، لەگەڵ ئەوانەشدا كۆنفڕانسەكە باسی بارودۆخی سوننەكانی عێراقی دەكرد لە هەموو لایەنەكانی سیاسیی، كۆمەڵایەتی، ئابووری، دانیشتوان و جوگرافیا.
لەو كۆنفڕانسەدا ئەوەی كە تێبینی كرا نوێنەرانی سێ حزبە سیاسییە ئیسلامییەكەی هەرێمی كوردستانیش نوێنەرنییان هەبوو، ئەوانیش باسیان لەو مەترسییانە كرد كە ئەمڕۆ رووبەڕووی چارەنووسی سوننەكانی عێراق دەبێتەوە، لەگەڵ تێڕوانیینەكان بۆ ئایندە.
دكتۆر محەمەد تەها حەمدوون گوتەبێژ بەناوی جوڵانەوەی میللی عێراقییەوە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی كۆنفڕانسەكەوە گوتی: "ئەو كۆنفڕانسە بۆ روونكردنەوەی ئەو وێنەیەی ئەمڕۆ تێكەڵ كراوە و شێوێندراوە، بۆ جیاكردنەوەی ئیسلام و سوننە لە توندڕەوی، ئێمە پێشتر چەندین جارمان گوتووە كە ئەوەشی زۆرترین زیانییان لە توندڕەوی پێ دەگات سوننە و ناوچەكانییانە، هەروەها دەمانەوێت ئەو گومان و وێنە بسڕینەوە كە دەڵێت ئیسلام لەگەڵ توندڕەویدایە كە هەمووشی بۆ لێدانە لە ئیسلام، ئیسلام و سوننە دژی توندڕەویین".
گوتیشی: "ئەمڕۆ جەنگێكی راگەیاندنی جیهانی هەیە بۆ دژایەتیكردنی ئیسلام و بەتایبەت سوننەكان، بۆیە ئەركی مامۆستایانی ئایینی و سەنتەرەكانی توێژینەوە و زانكۆ و مامۆستایانە كە ئەو هەڵەیە راست بكەنەوە، چونكە ئەو تیرۆرەی ئەمڕۆ دەكرێت زۆرینەی هەرە زۆری لەوانەوە دەكرێت كە ئیسلام نین، بگرە ئەو تیرۆرەشی بەدەستی مەسیحی و جوولەكەكان و تەنانەت شیعەشەوە دەكرێت زۆر زۆر زیاترە لەوەی كە بەناوی سوننەوە دەكرێت كە سوننە لێی بێ بەرییە". لەو كۆنفڕانسە چەندین زانای ئایینی و مامۆستای زانكۆ و سەرۆك و ئەندامانی سەنتەرەكانی توێژینەوە ئامادە بووبوون، بەزۆرینە باسیان لەوە دەكرد كە چۆن سوننەكان بوون بە قوربانی لە نێوان گرووپە توندڕەوە تیرۆریستییەكان و سیاسەتەكانی حكوومەتەكانی عێراق لەدوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق و سەرهەڵدانی تایفەگەرایی و قووڵبوونەوەی بۆ نێو تاكەكانی كۆمەڵگە.