خەڵکی هەولێر بە پەرۆشەوە دەچن بۆ دەنگدان.
ئهسوەد مه‌غدید پیاوێکی تەمەن په‌نجا ساڵانە له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نگی دابوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ده‌نگدان ئه‌ركی هەمووانه، ئه‌مڕۆ كه ده‌نگمداوه ئاره‌زوومه وه‌ك هاووڵاتیه‌كی كورد له عێراق به‌خۆشی بژیم. گرنگە خه‌ڵكی كوردستان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، چونکە كورد پێویسته خۆی ئاماده بكا بۆ حكومه‌تی داهاتووی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانی بچه‌سپێنرێ."
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەسەر زاری بەرپرسانی کۆمسیۆن دەڵێ: "پرۆسه‌ی ده‌نگدان له شاری هه‌ولێر بە هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێ و هۆكارەکەی بۆ كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئامێرێكی نوێیه و به‌شێكیان له‌كاتی گه‌رم بوون له‌كار ده‌كه‌وێ."
ئاشنا سدیق به‌رپرسی بنكه‌ی ئاڵا له شاری هه‌ولێر گوتی: "له بنكه‌ی ئێمه هیچ خروقات و كێشه‌یه‌ك رووینه‌داوه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به باشی به‌ڕێوه ده‌چێ."
له شاری هه‌ولێر پشتێنێكی ئاسایشی به‌ده‌ووری بنكه‌كانی ده‌نگدان دانراوه، هێزه ئاسایشپارێزهكانی ئه‌وشاره به هه‌موو شاردا بڵاوەیان پێكراوه له پێناو باشتر به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان.
به‌رپرسی لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژرادن. هه‌ندرێن محه‌مه‌د سەبارەت بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بۆ رۆژنامەوانان گوتی: "هه‌ندێ گرفت له ئامێره‌كانی په‌نجه مۆر هه‌یه، ئه‌و گرفتانه‌ش په‌یوه‌ندی به ئامێره‌كانه‌وه هه‌یه له‌كاتی زۆر كاركردندا پەکیاقن دەکەوێ، تائێستا یه‌ك ئامێر خراپ بووه ئه‌وه‌شمان چاكکردهوه. تائێستا هیچ خروقاتێك له‌ناو بنكه‌كان رووینه‌داوه، ئێمه له‌ناو بنكه‌كان به‌رپرسین نه‌ك لە ده‌ره‌وه."
له پارێزگای هه‌ولێر 2340 بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌یه.
هه‌ر بنكهیەک نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌نگده‌ر بۆی هەیە لەوێ دەنگ بدەن.
به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر 970 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و 855 هه‌زار كه‌س كارتی ئەلیکترۆنی دەنگدانیان وه‌رگرتۆته‌وه.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د گوتی: "به بێ كارت كه‌س ناتوانێ ده‌نگ بدا، هه‌ر كه‌سێ بێ هۆكار دوو ده‌نگبدات دواتر لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین، و به ئامێری پشكنین ده‌نگه‌كانی به‌تاڵ ده‌كه‌ینه‌وه. پرۆسه‌ی ده‌نگدان به هێواشی به‌ڕێوه ده‌چێ چونكه وه‌ك ده‌نگدانی تایبه‌ت نییه هاووڵاتیان به‌شێكیان ئێواره دێن ده‌نگدانیش به‌رده‌وام ده‌بێ تا سه‌عات شه‌شی ئێواره."