بەرهەم ئەحمەد ساڵح لەگەڵ هاوسەرەكەی لەبنكەی دهنگدانی قوتابخانەی شیرینی كچان لە سلێمانی بەشداری دەنگدانی كرد و دهنگی دا.
دواتر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بەرهەم ئەحەد ساڵح هیوای خواست پرۆسەكە بە شێوەیەكی ئارام و پاك و بێگەرد بهڕێوه بچێ و هەمووان گوێبیستی بڕیاری گەل بن.
هەروەها گوتی: "جوانی پرۆسەكە لەوەدایە دوای تەواوبونی هەڵبژاردنەكەش هەموو هێزە سەرەكییەكان بەیەكەوە هاوكاربین لە پێناو ووڵاتەكەی خۆماندا."
بەرهەم ساڵح داوای لەهێزە سیاسییەكان كرد چاوەڕوانی بڕیاری گەل بن و گوتی: "هەمووان دەبێ چاوەڕوانی بڕیاری ڕاستەقینەی گەل بین و ئەوەش سەنگی محەكە."
لەبارەی بەشداری حزبەكەی لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد كه گفتوگۆو ڕاوێژیان لەگەڵ لایەنی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت بەردەوامە و هەڵوێستیشیان ڕوونە لەسەر داواكانییان ، دوای تەواو بونی هەڵبژاردنەكان بەردەوامی بەگفتوگۆ و ڕاوێژەكانییان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن.