نیویۆرک
بەرپرسانی ناوەندی پشکنینی ئاژەڵ لە ئەمریکا رایانگەیاند: لە پشکنینی ماڵێکدا دەست بەسەر ٨٥٠ ماردا گیرا کە بە شێوەیەکی نایاسایی فرۆشرابوون.
کاربەدەستانی ئەو ناوەندە ئاشکرایان کرد: بەھای ئەو مارانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە و لە نیویۆرک بەخێوکردنی ماری بورمی لە ماڵەکاندا و بازرگانی پێکردنی نایاساییە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێ خاوەن ماڵەکە بە تۆمەتی بەخێوکردن و بازرگانی کردن بە ماری پیتۆن دادگایی بکرێ.
مانگی رابردوویش مارێکی جۆری پیتۆن، منداڵێکی ٢ ساڵی لە ماڵەکەیی خۆی لە نێو خەودا خنکاند بوو.