ھەولێر
بۆ ئەوەی دەنگدەر دەنگی خۆی بە لیستی پارتەکەی و پاڵێورای خۆی بدا پسۆڵەی دەنگدان کراوەیە و لە سەر ٣١ پسۆڵەدا ناوی پارتییەکان، لۆگۆ، کۆد و لیستی پاڵێوراوەکان ھەیە.
لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا بە گشتی ٣١ پارت و قەواری سیاسی بەشدارن کە ھەندێکیان بریتن لە، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بزۆتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی، پارتی کۆمونیست، پارتی سیۆسیالیست.
بە گشتی یەک ھەزار و ١٣٨ پاڵێوراو لە کێبڕکێدان و لە سلێمانی یەک میلیون و ١٩٥ ھەزار، لە ھەولێر ٩٩١ ھەزار و لە دھۆکیش ٦٥٠ ھەزار کەس، بە گشتی دوو میلیون و ٨٠٣ ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
سەبارەت بە راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بەرپرسی کۆمسیونی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە ھەولێر ھێندرێن محەمەد رایگەیاند: دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی دەنگدان سەندۆقەکان دابەشی سێ ناوەندی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرن و دواتر روانەی کۆمسیونی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکرن و دوای ١٠ تا ١٥ رۆژ ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرن.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە پێشتر بە یەک لیست بەشدارییان کردووە، ئەمجارە بە لیستی جیا بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەبن و لە ھەولێر و دھۆک پارتی دیموکراتی کوردستان بەھێزە و لە سلێمانیش یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گۆڕان بەھێزن و بە پێ پێشبینییەکانی پسپۆڕان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی دەبێتە یەکەم و ھەر یەک لە یەکێتی نیشتمانی و گۆڕان بۆ دووەم بوون لە پێشبڕکێدان.
لە پەرلەمانی کوردستان پارتی دیمۆکراتی کوردستان خاوەن ٣٠ کورسی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان ٢٩، گۆڕان ٢٣، یەکگرتووی ئیسلامی ٦، کۆمەڵی ئیسلامی ٤، پارتی کۆمونیست ١، پارتی