پەرلەمانی تورکیا
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەمیل چیچەک بەسەرۆکایەتی شاندێک لە پەرلەمانتاران سبەینێ بەرو ئێران بەڕێ دەکەوێ. چیچەک ھەمان رۆژ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی راوێژکاری ئیسلامی ئێران عەلی لاریجانی کۆدەبیتەوە و لەو ئێوارە خوانە تایبەتەشدا ئامادە دەبێت کە لەلایەن لاریجانییەوە ئامادەی دەکات.
چاوەڕوان دەکرێ جەمیل چیچەک رۆژی یەک شەممە ٢٢ی ئەیلول لەگەڵ ئایەتوڵا خامەنەیی رێبەری ئایینی، حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار و ئیسحاق جیھانگیر جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران کۆببێتەوە.
چیچەک، سەردانی کۆشکی گولیستان و ساداباد و ناوەندی کولتوری تورکی یونس ئەمرە دەکات. نیوەڕۆکەشی ئامادەی ئەو خوانە تایبەتە دەبێت کە لەلایەن محەمەد ئەرۆل کلچ ئەمینداری گشتیی رێکخراوە پەرلەمانییەکانی ھاوپەیمانی ئیسلامی ئامادە دەکرێ. ئێوارەکەشی ئامادەی ئەو ئێوارەخوانە تایبەتە دەبێت کە لەلایەن ئومید یاردم باڵوێزی تاران ئامادە دەکرێ.
چیچەک و شاندی یاوەری رۆژی دووشەممە ٢٣ی ئەیلول لە تارانەوە بەرەو شیراز دەڕوات و لەوێش سەردانی مەزەلی حافز ئانت، مەزەلی سەعدی ئانت، باغی ئیرەم و پەرسەپۆلیس دەکات. ھەمان رۆژ پاش ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکانی دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا.