نەتەوەیەکگرتووەکان
ئامۆس، پاش پەسندکردنی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا بەرۆژنامەوانانی راگەیاند، لە کاتێکدا لە سوریا قەیرانی مرۆیی لە ئارادایە، داوا لە سەرجەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەم یەکبگرن و چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە.
ئامۆس، پەسندکردنی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوە کرد، راگەیەنراوەکە ھۆشیاری دەدات بەسەرجەم لایەنەکان لە سوریا بۆ ئەوەی کەسانی مەدەنی نەکەن بەئامانج و کۆتایی بەتوندوتیژییەکان بھێنن.
ئامۆس گوتی " پێویستە بەڵێنەکانی راگەیەنراوەکە بۆ منداڵان و ژنان و قوربانیانی دیکەی توندوتیژییەکان، بکرێت بەکرادار و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێگەچارەیەک بۆ سارێژکردنی ئازارەکانی گەلی سوریا بدۆزێتەوە".
لەلاین خۆیەوە نوێنەری ھەمیشەیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئینگیلتەرا (مارک ل.گرانت) ئاماژەی بەوەدا راگەیەنراوەکە ھەنگاوێکی گرینگە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ماوەیەکی زۆرە لەمبارەیەوە ھیچ کارێکی ئەنجام نەداوە و پێویستە حکوومەتی سوریا بۆ خێرا گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان، ڤیزە بدات و ئاسانکاری بکات.
لەلایەکی دیکەوە بەشار جەعفەر نوێنەری ھەمیشەیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا لە لێدوانێکدا بەرۆژنامەوانانی راگەیاند، راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کە پەسند کرا، لە شام ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێ و دواتر لێدوانی فەرمی لەبارەوە دەدرێ.
جەعفەری پشتگیری خۆشی بۆ گەیاندنی ھاوکاری بەخەڵکی سوریا دیارکرد و داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد پرۆسەی گەیاندنی ھاوکارییەکانیان بۆ سوریا لە چوارچێوەی رێزگرتن لە سەروەری و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە ئەنجام بدرێ.