واشینتۆن
بەھۆی بوونی قەیرانی بودجە لە ئەمریکا، حکومەتی ئەمریکا نەیتوانی مووچەی فەرمانبەران بدات و باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکاش سەردانی خۆی بۆ وڵاتانی مالیزیا، فلیپین، ئەندۆنیزیا و برۆنەی راگرت.
بە گوێرەی رایگەیاندراوێکی کۆشکی سپی. باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمەریکا ھەموو سەردانەکانی خۆی بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگرتووە.
ڕاگەیەنراوی کۆشکی سپی ئاماژە بەوەش دەکات لە شوێنی ئۆباما؛ بڕیار وایە وەزیری دەروەی ئەمەریکا جۆن کێری سەردانی ئەو وڵاتانە بکات.