ساکاریا
ھادی سلێمان پور جێگری وەزیرەی دەرەوەی ئێران دەڵێ "پێویستە بەشەڕ و پێکداچوونەکانی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بڵێن (بەسە)، کە ھەڵقوڵاوی بەرژەوەندی وڵاتانن".
سلێمان پور لە وتارێکدا لە کۆڕی "دیالۆگی مێژوو و مەدەنییەتی تورکیا- ئێران" کە لەلایەن بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی ساکاریا (SAÜ) سازدرا، ئاماژەی بەوە دا، ئەنجامدانی دیالۆگ لەنێوان کولتورە جیاجیاکان لە ناوچەکەدا، شتێک نییە بتوانیت لێی رابکەی.
ھەروەھا ھێمای بۆ ئەوە کرد، ھەرچەندە ئەو وڵاتانە خاوەن جوگرافیا و مێژوویەکی ھاوبەشن، بەڵام بەپێی پێویست وڵاتی یەکتر ناناسن. ئەمجۆرە کۆنفرانسانە بۆ ناساندنی دوو میللەت بەیەکتری سوودبەخش دەبێت.
"بەھاکانی کۆمەڵگا پێویستە لەسەر کولتوری جیھانی بنیاد بنرێن"
سلێمان پور گوتی "لەم قۆناغەدا ئامانجی ھاوبەش و داھاتووی دوو کۆمەڵگا گرنگە. لە نێوان زانایانی وڵاتدا، ماوەی ١٠ ساڵە گفتوگۆکان لەبارەی شارستانییەت و دیالۆگ جێگەی باسە. لەلایەن کۆمەڵگاکانی دنیاوە پێکھاتەی نوێ سەری ھەڵدا. ئەم پێکھاتەیە پێشانمان دەدا کە پێویستە دنیا بەم شێوەیە بیر بکاتەوە. لە بری بەگژیەکدا چوونەوە پێویستە لە رێگای دیالۆگەوە بسازێین. لە بری یەک کلتوری، رێزگرتنی کلتورە جیاجیاکان لەیەکتری دیاریدەیەکە مرۆڤەکان لەرۆژی ئەمڕۆدا پێویستیان پێیەتی".
ئاماژەی بەوەشدا، لە سیستەمی جیھانی ئەمڕۆدا داواکاری و چاوەڕوانی جیاواز دەرکەوتوون. پێویست بەدیالۆگێکی شارستانی ھاوبەش ھەیە و دەبێت ئەو دیالۆگە لەسەر بەھا ھاوبەشەکانی کولتوری جیھانی بنیاد بنرێ.
سلێمان پور گوتی "پێویستە بەھاکانی رۆژئاواش ھاوبەشی ئەم دیالۆگە بکەن. بەبێ پاراستنی زانست، حیکمەت، ھزر و بەھاکان و لەیەکگەیشتن و سازان، ھاوپەیمانی ناکرێ بۆ پێشخستنی شارستانییەتی جیھان. لە رێگەی بەیەکتر ناساندنی شارستانییەت و کولتوری ئێران و تورکیا کە دوو وڵاتی پێشەنگی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیان، دەکرێ ھزری ھاوبەش بخوڵقێ".
سلێمان پور بەم شێوەیە بەردەوام بوو:
"خێرخوازی بنەمای شارستانییەتی ئێمەیە. لە رۆژئاوا ھاوشێوەی ئێمە ناڕواننە بەھاکان. لە داھاتوودا پێویستە پەیوەندییە نێودەوڵەتییە ھەرێمییەکان، لەسەر داواکاریی خێر و خێرخوازی بنیاد بنرێن. پێویستە بەشەڕ و پێکداچوونەکانی گۆڕەپانی نێودەوڵەتی کە ھەڵقوڵاوی بەرژەوەندی وڵاتانن، بڵێن (بەسە)".