ئەنقەرە
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵ داھاتی ئەمساڵی رێکلامی ئۆنلاین لە بەریتانیا، بەرێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە کە زۆر زیاترە داھاتی رێکلامی دەرەوەی ئینتەرنێت .
لەوبارەیەوە پسپۆڕی تەکنۆلۆژیا (محەمەد ئاتیف کاراجا) بۆ ئاژانسی ئانادۆلو گوتی" ھۆکاری زیادبوونی ئەو داھاتە، بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووە. بەمجۆرە گوگڵ بووەتە کۆمپانیایەکی زەبەلاحی رێکلامکردن لەئۆنلاین، ھەر چەندە گوگڵ داھاتێکی یەکجار زۆری ھەیە بەڵام فەیسبووک چاوی لە داھاتی زیاترە. فەیسبووک بۆ بەدەستھێنانی داھاتێکی زۆر لە بواری رێکلامدا دەستی بە ئامادەکاریی گرنگ کردووە".
یەکێ لەھەنگاوەکانی فەیسبووک بۆ رکابەری گوگڵ، راکێشانی سەرۆکی مارکیتینگ(فرۆشتنی) ئۆنلاینی کۆمپانیای گوگڵ ( شەریل ساندبەرگـ)ـە بۆ لای خۆی.
کاراجا گوتی " لەسەر پێشنیاری فەیسبووک شەریل ساندبەرگ مۆدێلێکی نوێی بۆ رێکلامی ئۆنلاین ئامادە کردووەو لەسایەی ئەو مۆدێلەدا فەیسبووک دەتوانێ لە بواری رێکلامدا پێش گوگڵ بکەوێ".