موغڵا
بەپێ ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئەنادۆَلو کەوتوون، ھێزەکانی ئاسایشپارێز و تیمی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی موغڵا دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆڕی قاچاخچیەکان، ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکرد کە نزیکەی ھەشت مانگی چاودێری ئەو تۆڕەیان کردبوو.
پاش دەستگیرکردنی ئەو تۆڕە قاچاخچیە ھەروەھا برێکی زۆری ئەو کەل و پەلانەش دەستی بەسەردا گیرا کە لە کاری قاچاخچێتی بەکاریان دەھێنا لەوانە چەند بەلەمێک و ئێلەگی نغرۆنەبوون لەئاو و ئەو فیشەکە ئاگرینانەی بۆ دیاریکردنی شوێن بەکاردەھێنرێن و سووتەمەنی و ھەروەھا بڕی ٢٣ ھەزارو و ٣٥٠ یۆرۆ.
سەبارەت بەلێکۆنەوە لەگیراوەکان بەڕێوەبەری ئاسایشپارێزی موغڵا گوتی:دوای وەرگرتنی ئیفادە، تۆمەتباران بەتۆمەتی درووستکردنی گروپی قاچاخێتی کۆچبەرە نایاساییەکان رەوانەی دادگا کراون.