Ramal Abdullah Mahmood
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
قاهیرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە چاودەخشێنینەوە بە هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ میسر.
بە پێی ئەو هەواڵەی کە میدیاکانی میسر بڵاویان کردووەتەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ترەمپ و سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی کۆبوونەتەوە. ترەمپ جەختی لەسەر پەیوەندی پتەوی هەردوو وڵات کردووەتەوە. سیسیش سوپاسی پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکای کردووە بە میسر.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەیشدا کە پلانی ئەمریکا چییە بۆ هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ میسر، ترەمپ گوتوویەتی: "بێگومان سەرلەنوێ چاو بەو بابەتەدا دەخشێنینەوە".