Zana Natık Kerem
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2018
قودس ــ AA
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەڤیگدۆر لیبرمان رایگەیاند کە رێگە نادەن ئاراستەکردنی کۆلارە ئاگرینییەکان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام بێت کە بە ھۆیانەوە رۆژانە رووبەرێکی بەرفراوانی زەوی کشتوکاڵی دەسووتێت.
ماڵپەڕی رۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنووت بڵاویکردووەتەوە کە ئەڤیگدۆر لیبرمان لە میانی سەردانی یەکێک لە کارگەکانی پیشەسازیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل گوتوویەتی: "ھەر کەسێک وا بیر بکاتەوە کە ئاراستەکردنی کۆلارە ئاگرینییەکان و سووتانی زەوییە کشتوکاڵییەکان بەردەوام دەبێت، ئەوا بە ھەڵەداچووە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.