(AA) - قاهیره
له شاره‌كانی غه‌ربیه و شه‌رقییه‌ی میسڕ پێكدادان له نێوان لایه‌نگران و دژبه‌رانی محمد مورسی سه‌رۆك كۆماری له‌سه‌ر كارلادراو هاته‌ئاراوه.
له ڕۆژئاوای رووباری نیل له گه‌ڕه‌كێكی شاری غه‌ربیه ئاڵۆزی ده‌كه‌وێته نێوان لایه‌نگران و دژبه‌رانی سه‌رۆكی له‌سه‌ر كارلادراوی پێشووی میسڕ.دژبه‌رانی موڕسی ئابڵۆقه‌ی هۆتێلێك ده‌ده‌ن كه كارمه‌ندانی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ر به قه‌ته‌ڕ تێیدا ده‌مێنه‌وه. لایه‌نگرانی محمد مورسیش له پاش نوێژی ته‌ڕاویح له پێش مزگه‌وتی پاشا داوای دوباره گه‌رانه‌وه‌ی محمد مورسی ده‌كه‌ن بۆده‌سه‌ڵات به‌م هۆیهوهشهڕ و ئاژاوه له‌نێوانیان دروست ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی هێزی ئاسایش هه‌ردوولا ئارام نابنه‌وه و به‌ده‌یان كه‌س برینداربوون.
له ڕۆژهه‌ڵاتی نیلیش له قه‌زای دهیرب نهجب سه‌ر به شاری شهرقیهئاڵۆزی دێته‌ئاراوه‌و له ئاكامدا 5كه‌س بریندار ده‌بێت .
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری AA كه له‌چه‌ند شاهێدحاڵێك ده‌ستی كه‌وتووه، لایه‌نگرانی موڕسی له‌دوای نوێژی ته‌ڕاویح بۆ پشتگیریكردنیان له موڕسی به‌دانیشتن دروشمیان له‌دژی سوپا گوته‌وه، بۆ ئه‌مه چه‌ند كه‌سێك ئه‌و گرووپه‌ی به‌ردباران كردووه. له‌نێوان خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ران به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزیه‌ی دروستبووه 5 كه‌س له‌لایه‌نگرانی موڕسی برینداربوون. له‌ناو برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ری گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌و شاره.
له شاری شهرقیهش هێزه‌كانی ئاسایش توانیان لایه‌نگرانی هه‌ردوولا له‌یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه، دوو له ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان موسلیمن ده‌ستگیربكه‌ن به گومانی ئه‌وه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر دوو كۆگا.