كه‌ركوك - (AA) له شاری كه‌ركوك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك سێ سه‌ربازی عێراقی ده‌كوژرێن.
ره‌زا حه‌سه‌ن یه‌كێكه له‌و سه‌ربازه كوژاروانه له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نهساسراو ده‌درێته به‌ر ده‌سترێژی گوله‌وه له ئه‌نجامدا گیان له ده‌ست ده‌دات.
شێرزاد موفهری یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند "چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌گه‌ره‌كی حسه‌ین حه‌جاج ده‌سترێژی گوله له ره‌زا حه‌سه‌ن ده‌كه‌ن، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیان له ده‌ست ده‌دات".
یاریده‌ده‌ری پۆلیسی ئه‌و شاره وتیشی "له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تریش كه له‌پارێزگای واست روویداوه، سێ سه‌رباز له سوپای عێراقی گیانیان له ده‌ستداوه".