ئه‌نقه‌ره،(AA) -جێگری سەرۆكی پارتی دادوەری و گەشەپێدان راگەیاند دەبێ لە نێو پارتی كرێكەرانی كوردستان یان لەدەروەی ھەندێك كەس ھەبن پرۆسەی ئاشتی فه‌شه‌ل پێبهێنن.
حوسەین چەلیك جێگری سەرۆكی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان رایگه‌یاند "ره‌نگه لە نێو پارتی كرێكارانی كوردستان یان لەدەره‌وەی ھەندێك كەس ھەبن، پرۆسەی ئاشتی فه‌شه‌ل پێبهێنن، بێگومان ھەگەر توركیا بیر له‌مه بكاته‌وه، زه‌ره‌ر ده‌كات، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێ پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی توركیا قازانج بكات".
چەلیك لە كۆبوونەوەیه‌كی چاپەمەنیدا كە لە ناوەندی پارتەكەیان سازدرابوو لە دەربارەی بابەتە رۆژانەكهدا ھەڵسەنگاندنێك كرد جێگری سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد لەگەڵ بوونی ئەو كەسانەی كە دەیانه‌وێ پرۆسه‌ی ئاشتی فه‌شه‌ل پێبهێنن، به‌دڵنیاییه‌وه، ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت".