اربیل (AA) - هاوكات له‌گه‌ڵ دیاری كردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 21 ئه‌یلولی داهاتودا ، ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌كانی كوردستان به‌گشتی و 3 لایه‌نه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێمی كوردستان(گۆڕان ، یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی) به‌تایبه‌تی سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری و ده‌ست نیشان كردنی كاندیدانی خۆیاندان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستاندا 25 كورسی په‌رله‌مانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد‌و به‌به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ڕێژه‌یه هێزو لایه‌نه‌كانی تری به‌شداری پڕۆسه‌كه‌ی سه‌رسام كرد، له‌ئێستاشدا له‌قۆناغی كۆتایی ئامادهكارییاندایه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان و ده‌یه‌وێ پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وته‌ی پێشووی بكات.
ئارام محه‌مه‌د به‌رپرسی ژووری هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی چۆنێتی ئاماده‌كردنی ناوی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی گوت، لهچڤاتی نیشتمانی (سه‌ركردایه‌تی) بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیارمانداوه لیستێكی پڕ(100 پاڵێوراوی) پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین بۆ به‌شداری كردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام تائێستا ماوه‌و گفتوگۆگی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین .
ئه‌وه‌شی گوت، كاندیده‌كان به‌پێی پێویستییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێویستی ناوچه‌و شاروشارۆچكه‌كان داده‌نرێن و رشهنگه له‌و 100 كادیدهش زیاتریان بكه‌ین، گفتوگۆكان له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه‌و تائێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته بڕیاری كۆتایی.
له‌باره‌ی سه‌رۆكی قه‌واره‌و لیسته‌كه‌و دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی نێو لیسته‌كه‌وه، به‌رپرسه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان ته‌نها ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد نه‌وشیروان مسته‌فا(ڕێكخه‌ری گشتی گۆڕان) سه‌رۆكی قهوارهكهیهو له‌باره‌ی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌و پاڵێوراوانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد تائێستا له‌گفتوگۆدان بۆ دیاری كردنی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌و له‌ئێستاشدا به‌گوێره‌ی یاسا ناتوانن ناوی پاڵێوراوه‌كان ئاشكرا بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نیشان نه‌درێت.
له‌ئێستادا نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی لای به‌شێك له‌كادران و ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاوبۆته‌وه به‌وه‌ی له‌شێوازی دیاری كردنی پاڵێوراوه‌كانی گۆڕاندا زیاتر ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی دانراون و كادرانی خواره‌وه پشت گوێ خراون، ئارام محه‌مه‌د له‌وه‌ڵامدا گوتی"ئێمه ده‌رگای خۆپاڵاوتنمان له‌به‌رده‌م هه‌موو كه‌سدا كردۆته‌وه به‌په‌رله‌مانتارانی خولی ئێستاشه‌وه، ئه‌وانه‌شی له‌جڤات كه‌دانراون ئه‌وانه خۆیان نوێنه‌ری ناوچه‌كانی خۆیانن و به‌ده‌نگی ئه‌ندامان گه‌یشتونه‌ته جڤاته‌كه.
هه‌ریه‌ك له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی گۆڕان سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كانن، ئه‌و دوو حزبه ئیسلامییه‌ی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی 2009 به‌لیستێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دوو حزبی تری كوردستانی(حزبی سۆشیالیست دیموكرات و حزبی زه‌حمه‌تكێشان)به‌شدارییان كرد‌و ئه‌وه‌ی پێشبینییان ده‌كرد له‌به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كاندا پێچه‌وانه‌وه بویه‌وه.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا یه‌كگرتوو ته‌نها 6 كورسی په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵیش ته‌نها 4 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی گوتی"ئێمه لیستێكی 100 كه‌سیمان ئاماده‌كردووه ، تائێستاش سه‌رۆكی قه‌واره‌و لیسته‌كه‌مان دیاری نه‌كردووه‌و بڕیاره له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
له‌باره‌ی شێوازی دیاری كردنی كاندیده‌كانیش گوتی" كاندیدان له‌هه‌موو ئاستهكاندایه له‌مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌شی پێشتر پۆستی وه‌زیر یان ئه‌ندامی خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانن ناتوانن خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو ئاماده نه‌بوو ناوی دیارترین كاندیدانی لیسته‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان "سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، مه‌ولود باوهمورادو ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و شێركۆ جه‌وده‌ت و حاجی كاروان"له‌ناو لیسته‌كه‌دان و سه‌رۆكی قه‌واره‌كه‌ش محه‌مه‌د فه‌ره‌جی ئه‌مینداری حزبه‌كه ده‌بێت.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گوتی"به‌هه‌مان شێوه لیستێكی 100 كه‌سیمان ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا به‌ته‌واوه‌تی ناوی كاندیدانمان یهكلانهكردۆتهوهو گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ئاماده نه‌بوو ناوی سه‌رۆك و كاندیده‌كان ئاشكرا بكات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی پێشه‌وای كۆمه‌ڵ سه‌رۆكی لیسته‌كه‌و مه‌روان گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رۆكی لیسته‌كه ده‌بن و جگه له 4 ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ، ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو مه‌كته‌ب و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵ له‌نێو كاندیدانی لیسته‌كه‌دان.
له‌باره‌ی پێشبینی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانییان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشبینی 12 بۆ 15 كورسی و به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵیش پێشبینی زیاتر له 8 كورسی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.