اربیل (AA) - امڕۆ لە شارى کەرکووک و دەوربەرى 5 ئۆتۆمبێل و بومبێکى چێنراو تەقییەوە، لە ئەنجامى ئەو کردەوە تیرۆریستیانەش 24 کەس بوونە قوربانى.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسى قەزاوناحییەکانى کەرکووک بە ئاژانسى ئاندۆڵى ڕاگەیاند " لە کاتژمێر 4،30 ى سەر لە بەیانى ئەمڕۆ لە قەزاى دووبسى سەر بەرپارێزگەى کەرکووک دوو ئۆتۆمبێل تەقییەوە، و لە ئەنجامى ئەو تەقیینەوەیە 8 بریندارى لێکەوتەو. ەدوای گەیاندنی برینداراکان بۆنەخۆشانەی کەرکوک دەست کرا بەجاراسەریان.
لەلایەکى ترەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسى کەرکووک کە نەیوەست ناوی بوترێت بە آژانسی انادۆلی راگایاند " لە کاتژمێر 5ى سەر لە ئێوارەى هەمان ڕۆژ ئۆتۆمبێلێکى جۆرى ئۆپل لە سەر شەقامى کەرکووک هەولێر نێزیک گوندى سێکانیان تەقیەوە، لە ئەنجامى ئەو کردەوە تیرۆریستییە خۆشبەخاتانە هیچ زیانێکى گیانى و ماددیشى لێنەکەوتەوە.
گووتیشى لە دواى تێپەر بوونى دوو کاتژمێر و لە کاتژمێر 7ى سەر لە ئێوارە، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى بیچۆ لە سەرشەقامى گشتى گەڕەکى ئەسرایی شارى کەرکووک تەقیەوە و لە ئەنجامى ئە وتەقینەوەیە 3 بریندارى لێکەتەوە. و بۆ چارەسەر کردنى بریندارەکان تیمەکانى نەخۆشخانەکانى کەرکووک گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەمان بەرپرس لە کتژمێر 7،10 خولەک لە ناحیەى ڕەشاد بۆمبێکى چێنراو تەقییەوە بە دوو کەس لە هێزەکانى سەحوە و لە ئەنجامدا هەردووکیان بەسەختى بریندار بوون.
ئەوەیشى ڕاگەیاند " لە کاتژمێر 7،45 کەسێکى خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلێکى جۆری کیا خۆى تەقاندە لە گوندى فەتحەى سەر سەر بەناحیەى عەباسى بە هێزەکانى سوپایی عێراقى سریەى 3 و لە ئەنجامى ئەو تەقینەوەیەدا کەسێک کوژراو 7 کەسی دیکە بریندار بوون.
سەرچاوەکە گوتی، لە کاتژمێر 7،55 خولەک چەند چەکدارێکى نەناسراو لە گوندى تارقییەى سەر بەناحیەى عەباسى هێرشیان کردە سەر بازگەیەکى هێزەکانى سەحوە 3 لە هێزەکانى سەحوە دەکوژن و چەکدارەکانیش بەرو شوێنیکى نادیار هەڵدێ