اربیل (AA) - سوننە و شیعەکانى کەرکووک "کردەوە تیرۆریستیەکان ناتوانێت جیامان بکاتەوە"
ماوەى کەمتر لە هەفتەیەک 5 ئۆتۆمبێل و زیاتر لە 4 بۆمبی چێنراو لە شارى کەرکووک و دەوربەرى تەقییەوە بەو هۆییەوە 48 کەس کۆژراو 53 بریندراى لێکەوتوەتەوە ، زانایانى ئاینى سوننەوشیعەى کەرکووک باس لەوە دەکەن ئەوکردەوە تیرۆریستیانە جیامان ناکەتەوە وناتوانێت دووبەرەى کى دروست بکات لە نێوان شیعەو سوننەى شارەکە.
شێخ ڕەعەد سەخرى نوێنەرى موقتەدا سەدر لە شارى کەرکووک تایبەت بە ئاژانسى ئاندۆڵى ڕاگەیاند " ئەو کردەو تیرۆریستیانەى کە ئەنجامدەدرێت لە شارەکانى عێراق لە مانگى ڕەمەزان و بەتایبەت شاری کەرکووک دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە فیتنەیەکى تایفى بنێنە نێو نەتەوەکان و مەزهەبەکان ، ئەوەیش لە بەرژەوەندی هیچ کەسێکدا نیە ئەو جیاوازییە بکات لە نێوان مەزهەب و نەتەوەکانى شارەکە"
گووتیشى " فیتنەى تایفى کە دەیانەوێت دروستى بکەن، گەلى عێراق تێپەڕاند بۆیە لە ئێستەد ا کەس ناتوانێت سوننە و شیعەو کورد و عەرەب و تورکمان و تەنانەت مەسیحیەکانیش کەوا پێکەو ە دەژێن یەک گەل و نیشتیمانن، و هیچ کەسێکیش ناتوانێت کارێکى لەو جۆرە بکات کە جیامان بکاتەوە لە یەکتر، بەڵکۆ ئەم کردەوە تیرۆریستیانە زیاتر وامان لێدەکات دەسخینە ناو دەستى یەکتر بۆ خزمەتکردنى ووڵاتەکەمان."
لە هەمان کات شێخ ئازاد خورشید سەرۆکى زانایانى ئاینى سوننە لە کەرکووک تایبەت بە ئاندۆڵى ڕاگەیاند "هۆیەکەى دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمى حکومەت لەگەل هاونیشتیمانیەکانى، ئەمەیش هەلەکێکى دروست کرد بۆ دەستى دەرکى و زیاتر کردنى کردەوە تیرۆریستیەکان لەم ووڵاتە، بەتایبەتیش ئەم چەند ڕۆژەى مانگى ڕەمەزان کە دەرهەق بەخەڵکى سڤیلى ئەم شار کرا بە خوین ڕشتن و کوشتنى هاووڵاتیانى لەلایەن تیرۆریستانەوە. بۆیە داواکارین لە حکومەتی فەدرال کە چاو بکەن لە حکومەتى هەرێمى کوردستان، چۆن هەرێمەکەى خۆیان پاراستووە، چۆن مامەڵە لەگەڵ هاونیشتیمانى خۆیان دەکەن، با حکومەتى عێراقى ئەو ئەزموونەى ئەوان لێردا بەکاربهێنێت بۆ پاراستنى هاووڵاتیانى."
گووتیشى " ئێمە دەبێت یەکگرتووبین بەڵێ هەمووشمان ئەوە دەزانین هیچ شتێک کارمان لێناکات بۆ چیاکردنەوەمان لەم شارە کە ماوەى 10 ساڵە چەندین ئەجندایی سیاسى لە ووڵاتەکەمان هەیە بۆ جیاکردنەوەمان بەڵام نەیاتوانیوە."