كه‌ركوك
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئۆپهراسێونێكی تایبه‌ت ته‌واوی شاری كه‌ركووكی گرته‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووكه‌وه ئه‌نجامدرا بۆ گرتنی تیرۆریستان و ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانلێكراون و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن دادگایی كه‌ركووكه‌وه داواكراون له‌گه‌ڵ ئه‌و ماڵانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت نیشته‌جێبوونه له شاره‌كه 998 كه‌س هاتنه گرتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكه‌ین به ئاندۆڵی ڕایگه‌یاند " له ئۆپهراسێونهی كه‌ی ئه‌مشه‌وی هێزه‌كانی ئه‌منی و ئاسایشی پارێزگه‌ی كه‌ركووك كه ئه‌نجامیان دا بۆ ناو شاری كه‌ركووك به مه‌به‌ستی گرتنی تیرۆریستان و گومانلێكراوه‌كان له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكراون له‌لایه‌ن دادگایی كه‌ركووك و ئه‌و ماڵانه‌ی له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتونه‌ته شاره‌كه به بێ مۆڵه‌ت نیشته‌جێبوونه.
سه‌رچاوه‌كه گووتی " ئۆپهراسێونهكه به‌سه‌ر كهتووی كۆتایی پێهاتوو 998 كه‌س ده‌ستگیر كراوه كه ههرهیك به‌تاوانی جیاجیا كه به‌شێك له‌وانه تیرۆریستان و به‌شێكی دیكه‌یان گومان لێكراون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی به نایاسایی هاتوونه‌ته كه‌ركووك و نیشته جێبوونه له‌گه‌ڵ گرتنی 27 ئۆتۆمبێلی بێ ژمار و 15 جۆری چه‌كی بێ مۆڵه‌ت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی " پۆلیسی قه‌زاوناحییه‌كانی كه‌ركووك ئامر فه‌وجێكی گروپی تیرۆریستی نه‌قشبه‌ندییه‌كان ده‌ستگیر كراوه هه‌روه‌ها له‌ماڵه كه‌یدا چه‌ندین ته‌قه‌مه‌نی و نووسراوی گروپی تیرۆریستی نه‌قشبه‌ندی و چه‌ندین چه‌كی جۆراو جۆر ده‌ستگیر كراوه كه ئه‌مه‌یش زه‌نگێكی باشه بۆ گروپه تیرۆریستییه‌كان.
هه‌روه‌ها له ئێسته‌دا هاتووچۆ له ناوشاری كه‌ركووك و ده‌وربه‌ری ئاسایی بۆته‌وه هاووڵاتیان ئه‌توانن بچنه‌ده‌ره‌وه بۆ ئه‌نجام دانی كاری تایبه‌تی ڕۆژانه‌ی خۆیان.