حه‌ڵه‌ب
دوای ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌یه‌كی نزیك له به‌ندیخانه‌یه‌كی حه‌ڵه‌ب كه زیاتر له 4 هه‌زار و 200 زیندانی تێدایه, كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه,دواتر سه‌رجه بهنكراوهكان له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه وه‌ك بارمته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا كرا‌و پاش كوشتنی چه‌ند كه‌سێك له‌و بارمتانه ,چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن كۆتاییان به ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی چه‌كداری هێنا له‌گه‌ڵ سوپای سوریادا له‌و ناوچه‌یه.
له شاری حه‌ڵه‌ب كه زۆرترین شه‌ڕی چه‌كداری نێوان هێزهچهكدارهكانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای سوریای تێدا ئه‌نجام ده‌درێت تا ئێستا چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌و شاره كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنهوهو له چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ی ئه‌و شاره‌دا شه‌ڕی چه‌كداری به‌رده‌وامه.به‌ڵام هاوكات رووداوێكی سه‌یرو سه‌مه‌ر له‌و شاره ڕووده‌دات .
ماوه‌ی سێ مانگ له‌مه‌و پێش ناوچه‌ی باكووری شاری حه‌ڵه ب كه‌وتۆته ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كه هاوكات نزیك له به‌ندیخانه‌یه‌كی 4000 كه‌سی شاری حه‌ڵه‌به‌و نزیكه‌ی 1500-2000 سه‌ربازی سوپای سوریای لێیه و له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه گه‌مارۆ درابوو , به‌ڵام به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی قورس‌و تانكه‌وه برگریان ده‌كرد , هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتای هاتنی چه‌ك و جبه خانه‌كانی سوپا له‌و به‌ندیخانه‌یه , نزیكه‌ی 4 هه‌زار زیندانی له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی سوپاوهوهك بارمته به‌كارهێنران.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ كه ده‌ست ئاژانی ئانادۆڵ كه‌وتون ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ته‌وق داربوون هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی دیله‌كانیان كردووه ئه‌گه‌ر بێتوو خۆراكی پێویست و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ ڕه‌وانه نه‌كه‌ن . له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داوایه‌شدا و به‌مه‌ستی ڕزگار كردنی گیانی زیندانیه به‌دیل گیراوه‌كاندا چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن چه‌ندین خۆراك و پێداویستی ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كه كردووه .