واشنتۆن
سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما ئاماژەی بەوەدا كه لە چوارچێوەی بەرەنگاری رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، لە پێكھێنانی ھاوپەیمانی بنكە فرەوانی نێودەوڵەتی بهردەوامن و گوتی: "پێشنییاری پشتگری ھاوپەیمانیی نێوەدەوڵەتیمان بۆ زیاتر لە 40 وڵات ناردووه كە وڵاتانی عەرەبیش لە ناویاندان."
دوای پەسەندكردنی رەشنووسی ھاوكاری و دابینكردنی پێداویستی سەربازی و پشتگری بە پەروەردە بۆ ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سوریا لەلایەن كۆنگرێسهوه، ئۆباما لە كۆشكی سپی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكخست.
ئۆباما لە كۆنگرەكە رۆژنامهوانییهكهدا خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیاری كۆنگرێس دەربڕی و سوپاسی ئەندامانی كۆنگرێسی كرد و ئاشكرایكرد كە ئەو ھەنگاوەی كۆنگرێس بۆ جیهانی سهلماند لە بەرەنگاربوونهوهی داعش ئەمریكا لە ناوخۆییدا یەكگرتووه و گوتی: "زیان گهیاندن به هاوڵاتیانمان، ھەڕەشەكردن لە ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانمان ئێمە لە یەكتر ناترازێنێت، بهڵكو یەكگرتوویی و یەكێتی لە ناو ئێمەدا بههێزتر دهكات."
ئۆباما ئاماژەی بەوەشدا كە فەڕەنسا لە عێراق بەشداری ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكان دەكات.
سەرۆكی ئەمریكا باسیشی لەوەكرد كه ئۆپۆزسیۆنی سوریا ھەم دژی رژێمی ئەسەد و ھەم دژی داعش شەڕ دەكات و گوتی: "ئێمە وەكو ئەمریكا پێشتریش ھاوكاری ئۆپۆزسیۆنی سوریامان كردبوو، بەڵام لە سایەی ئەم بڕیارەی كۆنگرێس دەتوانین زیاتر پشتگری ئۆپۆزسیۆن بكەین بۆئهوهی بەھێزتر ببێت."
ئۆباما جەختی لەوەش كردەوە كه لهگهڵ پرۆگرامی دابینكردنی ھاوكاری و پێداویستیی سەربازی بۆ ئۆپۆسزیۆنی سوریا، ھاوپەیمانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەكەین و ههروهها ههر له چوارچێوهی ئهو پرۆگرامهدا به شێوهیهكی یهكسان هاوكاری حكومهتی ناوهندی عێراق و ههرێمی كوردستان دهكهین.