تۆرۆنتۆ
گەورەترین كومپانیای زنجیرە فڕۆشگای تاك فڕۆش لەبواری كەڵوپەلی ناوماڵ و تەلارسازی لە باكووری ئەمریكا ھۆم دێپۆت، دزرانی زانیاریی شەخسی كارتی بانكی 56 ملیۆن كەسی ئەمریكی و كەنەدی پشتڕاستكردهوه.
لهمبارهوه كۆمپانیای ھۆم دێپۆت لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوه كردووه كه زانیاری شهخسی كارتی بانكی 56 ملیۆن كهس دزراوه و ئاشكرایكرد كه ھاككهرەكان بەرنامەیەكی زۆر جیاواز و تایبەت بۆ دزینی زانیاری كڕیارهكان لە ناو سیستمدا بەكار دههێنن.
پێشتر بە ھەمان شێوە كومپانیایەكی دیكەش توشیی ئەم كێشەیە ببوو و زانیاری شەخسی 70 ملیۆن كەس لە ناو سیستەمەكە دزرابوو.