نیویۆرك
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مۆن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محەمەد جه‌واد زریف له باره‌گای گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه.
له دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه سكرتارییه‌تی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران و ره‌وشی عێراق و سوریا هه‌روه‌ها ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران كراوه.
به پێی راگهیهنراوهكه بان كی مۆن هیوای خواستووه كه ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا كه به گروپی وڵاتانی 5+1 ناسراوه، له باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی رێكبكه‌وێت.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كرا كه بان كی مۆن پێیوایه ئێران له باره‌ی قه‌یرانه‌كانی سوریا و عێراق ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر و ئاشتیخوازانه بگێڕێت.