سلێمانی
عەبدولکەریم سامەرایی، وەزیری زانست و تەكنۆلۆژیای عێراق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: كۆتایی ئەم مانگە، لە شاری هەڵەبجە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی بەڕێوە دەبرێ.
كۆنگرەكە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە هاوكاریی هەردوو وەزارەتی تەكنۆلۆژیا و وەزارەتی ژینگە عێراق ساز دەکرێ.
وا بڕیارە وڵاتانی ئاسیا کە ئەندامن لە ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی، بەشداری دکەن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.