وەزیری دەرەوەی نەمسا سباستیان كۆرتس گەیشتە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێر و لە گەڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان فەلاح موستەفا لە كۆبوونەوەدان و وا بڕیارە پاش كەمێكی دیكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ببەستن.
كۆرتس كە دوێنی پاش كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جەعفەری لە بەغدا بە سەردانێك گەیشتە هەولێر وا بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ بكات دیارترینییان شەڕی دژ بە داعش و هاریكارییەكانی نەمسا لەوبارەیەوە و پرسی ئاوارە و پەنابەرانی نێوخۆیی عێراق و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی هەردوو لا بەگشتی.