Zana Natık Kerem
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2017
ریاز ــ AA
جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود پێشوازی لە سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری كرد و كۆبوونەوە.
ئاژانسی هەواڵیی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، پێشهاتەكانی رەوشی هەرێمیی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری تاتوێ كراوە.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، جێنشینی سعوودیە و سەرۆكوەزیرانی لوبنان لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیان كردووە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەرٍوو.
دوێنێ دووشەممە سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری بەسەردانێك گەیشتە شاری ریازی پایتەختی سعوودیە.