كهركووك
لەو كۆمەڵگەیەی لەژێر ناوی ناوەندی عەلمانیەت دامەزراوە، تەواوی لایەن، گرووپی ئەتنیك و فیكری بوونیان هەیە.
لە تەواوی عێراقدا و بەتایبەتی لە كوردستان كار لەسەر عەلمانیەت دەكرێت بۆ جیاكردنەوەی دین لە دەوڵەت و چەسپاندنی وەك ماددەیەكی هەمیشەیی لە دەستووردا.
كۆبوونەوەی ئەو كۆمەڵگەیە ئەم خاڵانەی لەخۆ گرت: "لە رووی یاساییەوە دەستەبەركردنی یەكسانی بۆ خەڵكی بێ لەبەرچاو گرتنی دین، زمان، رەگەز، مەزهەب، بیروبۆچوون. لەگەڵ دەستەبەركردنی ئازادی فیكری، بیروباوەڕ و یەكسانی. هەروەوها دووركەوتنەوە لە بنەماكانی ئایین و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی یاساكان لەسەر بنەمای عەلمانیەت و دووركەوتنەوە لە پەروەردەیی ئایینی. دابین نەكردنی پاڵپشتی دارایی لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ شوینەكانی ئایینی، هەڵگرتنی سزای لەسێدارە دان".
یەكێك لە چالاكوانانی عەلمانی بەناوی عەبدلقادر حەمید كە بەشداری لە كۆمەڵگاكەدا كردووە بە ئانادۆڵوی راگەیاند "لەو كۆبوونەوەیەی كە ئەنجامدرا لەگەڵ ئەو كەسانەدا كۆبوونەتەوە كە ئەندامی هیچ پارتێكی سیاسی نین".
گوتیشی: "ئەم كارە بەردەوامی ئەو كارانەیە كە پێشتر لە شارەكانی دیكەدا بەهەمان شێوە ئەنجامدراون. ئامانجمان دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو رووداوانەی بەناوی دینەوە لە هەر شوێنیكی وڵاتەكەماندا روو دەدات. هەروەها دەمانەوێت باسی عەلمانیەت و بەرنامەكانی بۆ تەواوی پارتەكانی سیاسی بكەین. بیر لە دامەزراندنی لۆبیەكی فشار دەكەینەوە بە ئامانجی باش كردنی سیستمی سیاسی لە عێراقدا".