كهركووك
ئەو فڕۆكەوانە عێراقییەی كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و لە كاتی مەشقكردن بە فڕۆكەی جۆری ئیف 16، لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەی گیانی لەدەستدا، لە شاری كەركووك بە خاك سپێردرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئانادۆڵو كەوتووە، راشد محەمەدی تەمەن 45 ساڵ كە لە هێزی ئاسمانی عێراق فڕۆكەوان بووە، لە دواین فڕینیدا لە 24ی حوزەیرانی رابردوودا بۆ مەشق كردن لەسەر فڕۆكەی جەنگی جۆری ئیف 16، بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكەوە گیانی لەدەستداوە.
دوای هێنانەوەی تەرمەكەی، لە شاری كەركووك رێورەسمی بەخاك سپاردنی بۆ سازكرا و، لە گۆڕستانی ناحیەی لەیلان بەخاك سپێردرا.
لە وتارێكیدا كە لە رێورەسمی بەخاك سپاردنەكەدا پێشكەشی كرد، جەنەراڵ ئەنوەر حەمە ئەمین، فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق، ئاماژەی بەوە كرد لەكاتێكدا وڵات بە دۆخیكی زۆر هەستیاردا تێپەردەبیت، ئەو فڕۆكەوانەیان لەدەستداوە و گوتی: "وڵات زۆر پێویستی پێی بوو. لە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە دەكۆڵینەوە. لە ئەمریكا لیكۆڵینەوەی گرنگ لەبارەی رووداوەكەوە دەستی پێكردووە. لە ناو ئەو كۆمسیۆنی لیكۆڵینەوەیەی پێكهێنراوە بەرپرسی ئیمەش بوونی هەیە. چاوەروانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەكەین. لەگەڵ دەرچوونی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە، هۆكاری كەوتنەخوارەوەكە بۆ رای گشتی و خانەوادەی محەمەد ئاشكرا دەكەین".