هه‌ولێر
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان كاكه‌مین نه‌جار له گفتوگۆیه‌كی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێ كه پارتی بڕیاری داوه شه‌ڕی داعش نه‌كات، چونكه "كاری ئێمه به‌رگریكردنه."
نه‌جاڕ باسی له ره‌وشی سیاسی و ئاسایشی ناوچه‌كانی نزیكی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: "بارودۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزه، به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژران و به‌شێكیان روویان له هه‌رێمی كوردستان كردوه. ئێستا ئه‌و شه‌ڕه گواستراوه‌ته بۆ عێراق به‌تایبه‌تی سنوری پارێزگای موسڵ و كه‌ركووك. ده‌توانم بڵێم ته‌واوی ناوچه سونییه‌كانی عێراق له ده‌ست كۆمه‌ڵێك چه‌كداره كه ئه‌و چه‌كدارانه ته‌نیا داعش نین. به‌پێی زانیارییه‌كان 13 گروپن وه‌ك داعش، به‌عسییه‌كان، نه‌قشبه‌ندییه‌كان، ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان و ئه‌وانی دیكه."
هه‌روه‌ها كاكه‌مین ده‌ڵێ كه "ئه‌و گروپه چه‌كدارانه بوونه‌ته سه‌رئێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان، نازانین ئایندهی ناوچه‌كه چۆن ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بڵێین حكومه‌تی عێراق ده‌توانێ شوێنه داگیركراوه‌كان كۆنترۆڵ بكاته‌وه، ئێمه هیچ ئومێدیكمان به‌م پێكهاته‌ی سوپای عێراق نیه‌و تێكشكاوه."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پارتی پێی وایه عێراق ئه‌و عێراقه‌ی جاران نه‌ماوه و دابه‌ش بووه به‌سه‌ر سێ پێكهاته‌دا و گوتی: "عێراق دابه‌شبووه به‌سه‌ر سێ ناوچه‌دا. مالیكی له سنووری شیعه‌نشینه‌كان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه. له‌ناوچه سونییهكان هه‌موومان ده‌زانین حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه ئێستا گروپه چه‌كداره‌كان و به‌عسی و هۆزه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌یه‌كی جێگر و ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه."
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی بۆ رێگرتن له‌روودانی دابه‌شبوونی یه‌كجاره‌كی عێراق پێی وایه "ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی هاوڵاتی هه‌بێ و سیاسه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان له حكومه‌تێكدا ره‌نگ بداته‌وه، ده‌توانرێ عێراق له‌و دابه‌شبوونه بپارێزێ. وه‌ك كورد دوو جار پاڵپشتیمان له مالیكی كرد، ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو جارێكی تر پاڵپشتی لی ناكه‌ین."
سه‌باره‌ت به جێگربوونی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه كێشەلەسەرەكان، كاكه‌مین نه‌جار گوتی: "پیش‌تر ئه‌و ناوچانه سوپای عێراقی لێ بوو دواتر ئه‌وان هه‌ڵهاتن به‌باشمانزانی پێشمه‌رگه له‌وێ جێگیر بكه‌ین، هیچ بیانوێك نییه جارێكی دیكه ئه‌و شوێنانه چۆڵ بكه‌ین، چونكه باوه‌ڕمان بە حكومه‌تی عێراق نییه."
سه‌باره‌ت به شه‌ڕكردن دژی چه‌كدارانی داعش و ئه‌و گروپانه‌ی ئێستا له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له شه‌قامی كوردی بۆچوونێك پێی وایه پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو حزبی خاوه‌نهێز له‌سه‌ر شه‌ڕكردن دژی ئه‌و چه‌كدارانه بۆچوونیان جیاوازه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پ.د.ك گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ ته‌نیا داعش لێی به‌رپرسیار نییه. حكومه‌تی عێراق و ئێمه‌ش ده‌بێ به‌دیوێكی دیكه سه‌یری رووداوه‌كان بكه‌ین، له ناوچه سونییهكان په‌راوێزخستنی هاوڵاتیانی سوونه هه‌یه، به‌عسی هه‌یه، داعش هه‌یه، هۆزه‌كان چه‌كداریان هه‌یه، جۆرێك له ئالۆزی دروستبووه، ئه‌گینا به‌ته‌نیا داعش ناتوانێ هیچ ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵ بكات. وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، پێمان وایه ده‌بێ سونه و تیرۆر و داعش لێك جیابكرێته‌وه، نابێ خۆمان تووشی ئه‌م شه‌ڕه بكه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ پارێزگاری له خۆمان بكه‌ین، ناوماڵی كورد یه‌ك بخه‌ین، سه‌باره‌ت به دیدی ئێمه و یه‌كێتیش له هه‌رێمی كوردستان، شته‌كه به‌و جۆره نییه، هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندان."
سه‌باره‌ت به روونه‌دانی شه‌ڕ له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا. سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری پ.د.ك بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له‌سنووری موسڵ یه‌ك هێزی پارتی تێدایه، له‌و ناوچه‌یه تهعلیماتهكان باشتر جێبه‌جێ ده‌كرێن، تا ئێستاش پێكدانان رووی نه‌داوه، پارێزگاری له‌خۆمان ده‌كه‌ین. ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ داعش نییه و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان نییه، پارتی سنوره‌كانی خۆی به‌باشی ده‌پارێزێت، هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌كرێ."