Arif Yusuf,Hamdi Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
07 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2019
عێراق – AA
به‌ره‌ی توركمانی دژبهوه ده‌وه‌ستێته‌وه کە پارێزگاری نوێی كه‌ركووك بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك به رێككه‌وتن له نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دیاری بكرێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له فراکسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر رایگه‌یاند كه ده‌ستنیشانكردنی پارێزگاری نوێی كه‌ركووك بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پێكهاته‌كانی شاره‌كه ده‌بێته هۆی لێكدووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، به‌ڵام به‌و واتایه نایه‌ت پارێزگارێكی نوێ بسه‌پێندرێت.
ئەحمەد حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باشترین چاره‌سه‌رکردن بۆ كێشه سه‌ربازی، ئه‌منی، سیاسی و ئیدارییه‌كانی كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك مێزی دانوستان و ده‌كرێت هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركووك پێكه‌وه رێكبكه‌ون.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له فراکسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هه‌وڵی سه‌پاندنی ئیراده سوودی نابێت گوتی: "توركمانه‌كان ده‌یانه‌وێت پۆستی پارێزگا به‌وان بدرێت. سه‌پاندنی ئیراده پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. لاوازی ئه‌منی له كه‌ركووك بووه هۆی ته‌قینه‌وه‌كان و كێبڕكێ و لێكدووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵك. پارێزگار به گه‌یشتن به رێككه‌وتنی توركمان، عه‌ره‌ب و كورد و هه‌روه‌ها كریستانه‌كان دیاری ده‌كرێت".