قودس
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاند: "ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌ی له‌گه‌ل ئێران له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه بۆ جیهان، به هه‌ر بیانوویه‌ك بێ داخوازی رێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بێرت كۆیندهرس له قودس، ناتانیاهو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "دواتردا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ورده‌كاری ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كه‌م، به‌ڵام پێش ئه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت داخوازیتان بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه بۆ جیهان، ئه‌نجامه‌كه‌شی هه‌روا ده‌بێت".
ناتانیاهو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كاتی له بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌واڵ ده‌ڕوانین له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌وه و ده‌توانین بڵێین هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووییه بۆ جیهان.
گوتیشی: "سازشێكی زۆر كراوه له ته‌واوی ئه‌و بوارانه‌ی كه پێویستن بۆ به‌رگرتن له ئێران بۆ گه‌یشتن به توانای چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌روه‌ها ئێران سه‌دان ملیار دۆلار وه‌رده‌گرێت، به‌وه‌ش بزوێنه‌ری تیرۆر پڕ ده‌كات له بەنزین بۆ ئه‌نجامدانی په‌لامار له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رتاسه‌ری جیهان و به‌رده‌وامیدان به پاوانخوازی. ته‌نانه‌ت كاتێ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبوون، نه‌ده‌توانرا دانوستانكارهكان رابگیرین به‌رامبه‌ر ئه‌و سازشه‌ی ده‌یانكرد بۆ ئه‌وانه‌ی هوتافی "مردن بۆ ئه‌مریكا"یان ده‌وته‌وه".
هه‌رچه‌نده ده‌مانزانی كه خواستنی واژۆ كردنی رێككه‌وتنێك له هه‌موو شتێكی دیكه به‌هێزتره، به‌ڵام كارمان نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ری پێ بگرین. كارمان كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست نه‌هێنێت، هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌مان. لێره‌وه روو ده‌كه‌مه ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل و پێیان ده‌ڵێم: "با واز له سیاسه‌ت كردنی بێ هوده بهێنین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له پێناو داهاتوو و ئاسایشی ئیسرائیل‌دا یه‌كبگرین بۆ كارێكی زۆر گرنگ".
له درێژه‌ی دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان كه له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه ده‌چوو، ئەمڕۆ ئێران و وڵاتانی 5+1 گه‌یشتنه رێككه‌وتن.