اربیل
ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رده‌وامه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگی ئابدا ئه‌و كۆنگره‌یه سازبكرێت، ئه‌ندامێكی ئاماده‌كاری كۆنگره‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ دوا خستنی كۆنگره‌كه.
"یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی كورد 21 ئه‌ندامه"
22ی ته‌وز یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌ر چوار دەولەتان، كۆبوونه‌وه بڕیاردرا، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد پێكبێت، له 21 ئه‌ندام 6 ئه‌ندام بۆ باكور، 5 بۆ باشور، 4 بۆ رۆژئاوا، 5 بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. 1 ئه‌ندام بۆ (knk).
غه‌فور مه‌خموری ئه‌ندامی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند "رۆژی پینج شه‌ممه 1ی ئاب له كۆبوونهوهبهكدا بڕیاردرا "هه‌شت كۆمسیۆن پێكبهینین بۆ ئیشوكاری كۆنگره‌كه كه بڕیارمانداوه. له24 و 25 و 26ی مانگی هه‌شت گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجام بدریت".
مه‌خموری وتیشی "ژماره‌ی ئه‌ندامانی به‌شداربووی كۆنگره نزیكه‌ی 600 كه‌س ده‌بێت، %45 بۆ هێز و لایه‌نه كوردییهكانه، %30 بۆ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه %10ی بۆ كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ،و %10 بۆ گه‌نجان ده‌بێ به‌گشتی ژنانیش له %40 به‌شدار ده‌بن.
له‌لایه‌كی تر (عومه‌ر باڵه‌كی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆنگره‌كه به (ئه‌نادۆڵ)ی راگه‌یاند "ئه‌و پێنج ئه‌ندامه‌ی رۆژهه‌لاتی كوردستان له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی 9 حزب و لایه‌نی سیاسی ده‌كه‌ن".
باڵه‌كی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه "ناره‌زایه‌تی هه‌بووه له نێو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ڵام دیاریكردنی ئه‌و كه‌سانه بۆ گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به هه‌ڵبژاردن بووه، هه‌ر كه‌سێك قسه ده‌كات، له‌ده‌ره‌وه بۆ خۆی ئازاده".
"كۆنگره ناتوانێ ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نێت"
غه‌فور مه‌خمور وتی "له‌كاتی به‌ستنی كۆنگره‌كه میوانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو نوێنه‌ری توركیا سوریا ئێران عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بییش ده‌عوه‌ت ده‌كرێن، ئه‌م كۆنگره‌ش په‌یامی ئاشتی ده‌بێت بۆ هه‌موو وڵاتانی دراوسێی كوردستان.
سه‌باره‌ت به‌راسپارده‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كور(غه‌فور مه‌خمور)ی وتی "هه‌وڵ ده‌درێت سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌ی كورد دیاری بكرێت، به‌ڵام بۆ سه‌ربه‌خۆی له‌م قۆناغه‌ی ئێستا ناكرێت، چونكه بارودۆخی سیاسی و ناوچه‌ی له‌بار نیه".
مه‌خموری وتیشی "ته‌نیا حزبه‌كانی باشوری كوردستان له‌سه‌ر فیراڵی كۆكن، به‌ڵام حزبی پارچه‌كانی تر له‌ناوخۆیاندا هه‌ركه‌یان بۆ چوونێكیان هه‌یه و تا ئێستا رێك نه‌كه‌وتوون چیان ده‌وێت