123
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
ههولێر - AA
جێگری سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، لەلایەن سەرۆكوەزیرانی لوبنان، سەعد حەریری پێشوازیی لێكرا و پێكەوە لەبارەی پەیوەندییەكان گفتوگۆیان كرد.
بهپێی راگهیهنراوێك كه لهلایهن نووسینگهی جێگری سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستانهوه بڵاوكراوهتهوه، لە دیدارەكەدا كه لە "سەرای گەورە"ی تەلاری ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیروت بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و سەعد حەریری پەیوەندییەكانی نێوان لوبنان و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
هەروەها قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی گۆڕینی كۆنسوڵخانەی لوبنانی لەهەولێر لە فەخرییەوە بۆ فەرمیی كرد بەو پێیەی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی لوبنانی لە هەرێمی کوردستانن، لەكۆتاییشدا هەردوولا رێككەوتن لەسەر پەرەپێدانی كاری هاوبەش لە قۆناغەكانی داهاتوودا.
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ لای سەعد حەریری دوای پێشكەشكردنی گوتارێك هات لە دیداری زانكۆی ئەمەریكی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان.
بەمەبەستی بەشدارییكردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بیروت و زنجیرەیەك دیدار و چالاكی، ئەمڕۆ ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٩، قوباد تاڵەبانی گەشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان.