پاریس
لەسەر بانگهێشتی نیكۆلا ساركوزی، یەكێتی لە پێناو بزووتنەوەی میللیدا كۆبوونەوەكی ئەنجام داو تێیدا لەسەدا ٨٣.٢٨ی ئامادەبوان بڕیاری گۆڕینی ناوی پارتەكەیان لە " یەكێتی لە پێناو بزووتنەوەی میللیدا" بۆ "كۆمارییەكان" پەسەندكرد.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، لۆگۆی پارتەكەش گۆرا بە پیتی(R) كە بەمانای سەرەتای پیتی كۆمارییەكان دێت بە زمانی فەڕەنسی.
لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەو پارتە بڵاوی كردۆتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە لەسەدا ٤٥.٧٤ی كۆنگرە دەنگیان داوە و تێیدا هاتووە: "بەهۆی نیگەرانیەكانەوە كە هەموو رۆژێك پارتەكەمان هەنگاوێك دوور دەكەوێتەوە لە بنەماكانی كۆمار، هەر بۆیە بڕیار درا بە گۆڕینی ناوی پارتەكە بۆ (كۆمارییەكان)".
هەریەك لە ساركوزی و ئالاین جوپێ، لە پارتی راسترەوەكان دا خوازیارن خۆیان كاندید بكەن بۆ پۆستی سەركۆماری.