ههولێر
ئهمرۆ له شاری ههولێر سێیهمین كۆنگرهی كۆمهڵی ئیسلامی له كوردستان بهرێوهچوو. بڕیاره سێ رۆژ بخایهنێت.
سهرۆكی كۆنگرهی سێیهمی كۆمهڵی ئیسلامی له كوردستان عهلی باپیر له وتاری كۆنگرهی سێیهمی كۆمهڵی ئیسلامی جهختی لهسهر گۆرانكاری كردهوه له نێو سیاسهتی حزبهكهی و ئیدارهدان له كاروباری ئیداری ههرێمی كوردستان.
عەلی باپیر گوتی: "وەكو كۆمەڵی ئێسلامی زۆر ئاستەنگ و بەربەستمان بڕیوە وەكو خەڵكی تر داهاتی زۆرمان نەبووە، بەڵام سەرەرای ئەوەش كاری باشمان كردووە".
سەبارەت بە دەوڵەتی كوردی گوتی: "گەلی كورد مافی خۆیەتی بەرەو سەربەخۆیی بڕوات، بەڵام سەربەخۆیی بە دروشم و شیعار ناڕوات دەبێ پلان و بەرنامە و ژێرخانی ئابووریمان هەبێت هەروەها دەستوورێك هەبێت كێشەكانمان بۆ یەكلایی بكاتەوە، هێزێكی نیشتمانی و بەرەیەكی دبلۆماسی هاوبەشمان هەبێت".
هەروەها سەرۆكی كۆنگرەی سێیەمی كۆمەڵی ئیسلامی باسی لەوەشكرد پێویستە بەغدا پابەندی دەستووری عێراق بێت، هەروەها دەبێت هەرێمیش شەفاف بێت و كارەكانی بە باشی بەرێوەببات، بێگومان ئەمە دەبێتە دەسپێكێكی باش بۆ بوونی پەیوەندیەكی گرنگ لە نێوان بەغداو هەولێر".
هەروەها بەشێكی تری قسەكانی باسی لە جیهانی ئیسلامی كرد باپیر گوتی: "ئەوەی ئێستا لە جیهانی ئیسلامی دەگوزەرێت جێگەی نیگەرانیە لە میسرو لیبیا بە ئاشكرا كودەتا بەسەر نوێنەری خەڵكدا كرا".
عەلی باپیر وڵاتانی ئەمریكا و رۆژئاوای تۆمەتباركرد بە دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بەتایبەتی عێراقیش.
سەبارەت بە وڵاتانی دراوسێ رایگەیاند: "رووی قسەم دەكەمە هەرسێ نەتەوەی عەرەب، تورك، فارس، ئەگەر هەرچی بۆخۆتان بە رەوا دەبینین وەهاش بۆ گەلی كورد بە رەوای ببێنن.
سەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامی گوتیشی: "پێویستە لە توركیا پرۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت، ئەوەی ئێستا لەو وڵاتە هاتووتە ئاراوە كارێكی باشە چونكە لەرابردوودا گەلی كورد رووبەڕووی ئەشكەنچە و ستەملێكردن دەبوویەوە بەڵام ئێستا قۆناغەكە گۆڕاوە".