هەولێر
لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان فەلاح مستەفا، چەند باسێك سەبارەت بە سەردانی سەرۆكی هەرێمیكوردستان بۆ پاریس و هەڵوێستی ئەمریكا سەبارەت بە پرسی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكا.
ئانادۆڵو: ئامانج لە سەردانی سەرۆكی هەرێم مەسعود بارزانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا چیبوو؟ لە كاتێك رەوشی سیاسی لە عێراق و ناوچەكە زۆر ئاڵۆز و ناجێگیرە و هێشتا ئاسۆی چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دیار نییە؟
فەلاح مستەفا: هەرێمی كوردستان، سیاسەتی خۆی هەیە و سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ ئەوروپا بۆ خستنەڕوو و گەیاندنی پەیامی هەرێم بوو بۆ وڵاتانی ئەوروپا، هەروەها كاراكردنی پەیوەندی هاوبەش و دووقۆڵی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەوروپا و ئەو پەرەسەندنانەی ئێستا لە ناوچەكەدا روو دەدەن، چونكە لە جیهانێك دەژین پێویستمان بە هاوكاری هاوبەش هەیە، ناكرێ دابڕاوبین لەگەڵ جیهان، ئەم هەوڵە دێبلۆماسییانەی بارزانی بۆ بوونی تێگەیشتنی هاوبەش و بیڕوڕا ئاڵوگۆڕكردنە لەگەڵ یاریكەرانی سەر گۆڕەپانی جیهانی نێودەوڵەتی.