د.فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بێ ئاگایی خۆی لە سەردانی حوسێن شەھرستانی، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە سەردانی بۆ ھەولێر نیشاندا.
حوسێن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: بۆ چارەسەری کێشەکانی ھەناردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و بودجەی گشتیی عێراق، دانوستان لە نێوان بەغدا و ھەرێمی کوردستان بەردەوامە.
ئەو گوتی: " ئەگەرچی دانوستان لە نێوان ھەردوولا بەردەوامە، بەڵام تائێستا ھیچ رێککەوتنێک لەو بارەیەوە ئیمزا نەکراوە، ئەوەشی ھەندێک لە راگەیاندن باسی لێوەدەکەن لە گەیشتن بە رێککەوتن و ئیمزاکردنی بەمنزیکانە، راست نین."