Hemn Baban
13 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
هەولێر - AA
دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی بێ لایه‌ن خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندید ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ سی ڤی خۆی پێشكه‌ش بە په‌رله‌مانی كوردستان كردووه.
فه‌رهاد پیرباڵ له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاستیكرده‌وه کە خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندید كردووه و گوتی: "بیستوومه دوێنێ محامییهك خۆی كاندید كردووه، منیش 16 به‌قه‌د محامییهك ده‌زانم و زیاتریش، بۆیه له خۆم راده‌بینم خۆم بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكه‌م وه‌كو هاووڵاتییه‌كی كوردستان".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت "ئه‌مڕۆ نزیكی كاتژمێر 11ی به‌یانی سی ڤی خۆم پێشكه‌ش كرد و خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كاندید كردووه".
فه‌رهاد پیرباڵ شاعیر و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد له‌دایكبووی ساڵی 1961ی شاری هه‌ولێره، منداڵی و گه‌نجی خۆی له هه‌ولێر بەسەر بردووە.
فه‌رهاد پیرباڵ ماوه‌یه‌كی زۆر و به‌شێكی له ژیانی له هانده‌ران به‌سه‌ربردووه، پاشتر دكتۆرای له ئه‌ده‌بیاتی كوردی له زانكۆی سۆربۆنی فه‌ڕه‌نسی ته‌واوكردووه.
له‌باره‌ی رۆمان، شیعر، لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، مێژووی كورد و چه‌ندین بواری دیكه‌ی له شێوه‌ی شیعر و وینهكێشانیش ده‌ستی هه‌یه و بڵاوكراوه و به‌رهه‌می هه‌یه.