Heman Hussein Yaseen
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
هه‌ولێر - AA
له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر، فه‌رسه‌ت سۆفی درا و له كۆی ٢٨ ئه‌ندامی ئاماده‌بووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ٢٧ ئه‌ندام ده‌نگی پێدا و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌نگی نه‌دا و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌و فراكسیۆنه‌ش له دانیشتنه‌كه ئاماده‌نه‌بوو.
دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، عەلی رەشید له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: ''ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، کاندیدی پارێزگاری ھەولێر لە کۆی ٢٨ دەنگ ٢٧ دەنگی بەدەست ھێنا کە دەنگی سەرجەم فراکسیۆنەکان بووە. دوای ئەوەش ئێمە ئەمڕۆ نووسراوی فەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران و بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم دەکه‌ین تا فەرمانی ھەرێمی بۆ دەربچێت و وەک پارێزگاری ھەولێر دەستبەکاردەبێت''.
له كۆنگره رۆژنامهوانییهكدا، پارێزگاری نوێی هه‌ولێر، فه‌رسه‌ت سۆفی گوتی: ''ئامانجمان ئەوەیە بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموولایەنەکان بکەین و پارێزگاری ھەموو خەڵکی ھەولێرین. له قۆناغی داھاتووشدا لەبەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بەرنامەی کارمان رادەگەیەنین''.