هه‌ولێر
هه‌ردوو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له په‌رله‌مانی كوردستان، داوا ده‌كه‌ن، كێشه‌ی نێوان په‌كه‌كه و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئاڵۆزتر نه‌بێ و به ئاشتی كێشهكانیيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی كێله‌شین، كێشه كه‌وته نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ده‌نگۆی پێكدانانی چه‌كدارانی له نێوان هه‌ردوولاش هه‌یه ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانتارانی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی هێناوه‌ته قسه‌و داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و حزبانه كێشهكانیيان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پ.د.ك ئومێد خۆشناو به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ئیدانه‌و مه‌حكوومی شه‌ڕی براكوژی ده‌كه‌ین، پێمان وایه شه‌ڕ له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه دروستبوونی هه‌ر ناكۆكییه‌ك له نێوان په‌كه‌كه و حزبی دیموكراتی کوردستانی ئێرانی خزمه‌ت به دۆزی كورد ناكات، هیوادارین ئه‌و حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌ی كه رووی داوه به دیالۆگ و گفتوگۆ كۆتای پێ بهێنرێت".
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی ی.ن.ك بێگه‌رد دڵشاد بۆ ئانادۆڵو گوتی "هه‌ر ناكۆكییه‌ك له‌نێوان هه‌ر پارتێكدا هه‌بێت پێویسته به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ شه‌ڕی برا كوژیدا نین".
گوتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، بۆ كۆتاییهێنان به‌و ناكۆكییه‌كه‌ی كه دروستبووه، هه‌روه‌ها هه‌ر ناكۆكییه‌كیش له نێوان لایه‌نه‌کانی سیاسی تردا هه‌بێت".