قاهیرە
کوڕە بچووکی سەرکۆماری میسر کە لەرێگەی کودەتاوە لەکارلادرا، عەبدوڵڵا محەمەد مورسی دوای تەواوکردنی مەحکوومیەتی کە ماوەکەی ساڵێک بۆ ئازادکرا.
کوڕە گەورەی مورسی، ئوسامە محەمەد مورسی هەواڵی هاتنەدەرەوەی برا بچووکەکەی لە ئەژماری خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەم شێوەیە راگەیاند :"ئیتر عەبدوڵڵا محەمەد مورسی ئازادە. زیندانییەکەی تەواو بوو، ئەوەی کە مایەوە ئەو پاداشتەیە کە بەدەستی هێنا''.
عەبدوڵڵا کە لە بینای دادگای شاری بەنهاوە بە بەرزکردنەوەی سیمبولی ''رابیعە'' کە سیمبولی لایەنەکانی دژ بە کودەتایە، هاتە دەرەوە و لەگەڵ پارێزەرەکانیدا سواری ئەو ئۆتۆمبیلە بوو کە چاوەڕێی دەکرد و ناوچەکەی بەجێهێشت.
پارێزەری عەبدوڵڵا ، رەئوف عیسا لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی ئەوەی هیچ سکاڵایەکی دیکە لە دژی عەبدوڵڵا بوونی نییە، ئازاد کراوە.
کوڕە بچووکەکەی مورسی، عەبدوڵڵا و هاوڕێکەی موحەمەد عیماد عەبدلمنعم ساڵێک لەمەوبەر بەتۆمەتی بوونی ماددەی هۆشبەر لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دەستگیرکرابوون، دواتر لەلایەن داداگای سزای شاری بەنهاوە بە ساڵێک زیندانی و سزای ١٠ هەزار جونەیهی میسری حوکم درابوون.
خانەوادەی مورسی ئاماژەیان بەوەکردبوو کە کوڕەکەیان ماددەی هۆشبەر بەکارناهێنێت و دەستگیرکردنی مەبەستی سیاسی لەپشتەوەیە.