واشنتۆن
كۆمپانیای ئەپڵ لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا كۆی فرۆشتنەكانی گەیاندە 49،6 ملیار دۆلار كە لەمەش 10،7 ملیار دۆلاری قازانجە. بەم رێژەیە كۆمپانیاكە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆماركرد. ئەم رێژەیەی فرۆشتن بە بەراورد بە ھەمان كاتی ساڵی رابردوو سەدا 33 زیادی كردووە و گەیشتووەتە 49،6 ملیار دۆلار و تێكڕای سوود سەدا 39 بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 10،7 ملیار دۆلار. ئەپڵ لە ھەمان كاتی ساڵی 2014 دا بڕی 37،4 ملیار دۆلاری كاڵای فرۆشتووە و لە تێكڕای فرۆشتنەكاندا بڕی 7،7 ملیار دۆلاری قازانج كردووە.
كۆمپانیاكە ژمارەی پێوانەیی لە فرۆشتنی كاڵاكانی شكاند و توانی رێژەكە بگەیێنێتە سەرووی پێشبینییەكانی وۆڵ ستریت. سەبارەت بە فرۆشتنەكانی ئەپڵ ئەوەی لە بازاڕەكاندا چاوەڕوانی دەكرا 49،43 ملیار دۆلار بوو.
حیساباتی كۆتایی كۆمپانیای ئەپڵ وەكو زۆربەی كۆمپانیاكانی دیكە لە مانگی تشرینی یەكەم دەست پێدەكات و لە مانگی ئەیلوولی ساڵی داھاتوو كۆتایی پێدێت.
- فرۆشی ئایفۆن بە بەراورد بە ساڵی رابردوو كەمی كردووە
ئەمساڵەش فرۆشتنی ئایفۆن كاریگەری گرنگی ھەبووە لەسەر كۆمپانیای ئەپڵ، بەپێی روونكردنەوەی كۆمپانیاكە، ئەمساڵ لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا 47 ملیۆن و 534 هەزار دانە ئایفۆن فرۆشراوە ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو سەدا 35 زیادبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام چاوەڕوان دەكرا فرۆشتنەكانی ئایفۆن 48 ملیۆن و 800 هەزار بێت بۆیە ئەو ئاستەی كە لێی چاوەڕوان دەكرا و پێشبینی دەكرا بفرۆشرێت نەفرۆشراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵ كۆمپانیای ئەپڵ توانی 75 ملیۆن 500 ھەزار دانە ئامێری ئایفۆن بفرۆشێت و ژمارەی پێوانەیی لە فرۆشتنی ئایفۆن بشكێنێت. لە كۆتایی مانگی كانوونی دووەم و مانگی شوباتی رابردوودا كۆمپانیاكە 61 ملیۆن 170 ھەزار دانەی فرۆشت.
بەرھەمی جۆری ماكیش توانی لەو ماوەیەدا ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ تۆمار بكات، كۆمپانیای ئەپڵ لەو ماوەیەدا چوار ملیۆن و 796 هەزار دانە كاڵای جۆری ماكی فرۆشتووە. ئەم رێژەیەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو سەدا 8،7 زیادی كردووە و كۆمپانیاكە لە فرۆشتنی ئەو بڕەشدا 6،03 ملیار دۆلاری قازانج كردووە.
فرۆشتنی ئای پاد دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە، لەو ماوەیەدا فرۆشتنی ئای پادی بە بەراورد بە ھەمان سەردەمی ساڵی 2014 ، 10 ملیۆن و 931 هەزار دانە بووە ئەمەش بە مانای ئەوە دێت كە فرۆشتنی ئای پاد سەدا 17 دابەزیوە. ئەپڵ تەنیا لە چارەگی سەرەتای ساڵی 2014 بڕی 12 ملیۆن و 623 ھەزار دانە ئای پادی فرۆشتبوو.
لە روونكردنووەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە سەدا 64ی فرۆشەكان لە دەرەوەی ئەمریكا بووە. بەپێی پێشبینییەكانی كۆمپانیای ئەپڵ لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی داهاتوودا كە حیساباتی ساڵانەی كۆمپانیاكە دادەخرێت پێشبینی دەكرێت داھاتی ساڵانەی لە نێوان 49-51 ملیار دۆلار بێت. بازاڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن رەنگە ئەو رێژەیە خۆی بگەیێنێتە 51،1 ملیار دۆلار.
ھاوكات نرخی سەنەداتی كۆمپانیای ئەپڵ لە بۆرسەی جیھانیدا سەدا حەوت دابەزینی بە خۆوە بینیوە و گەیشتووەتە 121،80 دۆلار. شارەزایانیش ھۆكاری دابەزینی نرخی سەنەدی ئەپڵ بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە بۆ یەكەمجارە فرۆشتنی ئەپل دەكەوێتە خوار خواستەكانی كڕینەوە بۆیە ئەمەش كاریگەری لەسەر نرخی سەنەداتی ئەپڵ لە بۆرسەكان كردووە.