Fahrettin İbrahim,Ramal Abdullah Mahmood
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
به‌غدا – AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا فاتیح یڵدز رایگه‌یاند، عێراق ئه‌و سێ خاڵه گومرگییه هه‌ڵده‌گرێت كه تازه دایناون.
یڵدز له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق فوئاد حوسێن ئه‌نجام داوه، نووسیوویه‌تی: "به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كاره‌كان ده‌ستی پێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بڕیاری حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌رسێ خاڵی گومرگی (هه‌ولێر-كه‌ركووك، سلێمانی-كه‌ركووك، نێوان فایدا-موسڵ) هه‌ڵبگیرێن. فوئاد حوسێن تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێوشوێنه‌كانی گومرگ یه‌ك ده‌خرێن و ته‌نها له‌یه‌ك خاڵی گومرگی گومرگ وه‌رده‌گیرێت".
حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ به داواكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازی بوو بۆ هه‌ڵگرتنی باجی دووه‌م كه له‌سه‌ر ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه داینابوون کە له رێگای ئه‌و ده‌روازه سنووریانه‌وه دێنه عێراق كه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندبوو له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیار دراوه ته‌نها یه‌ك باج وه‌ربگیرێت له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌و ده‌روازه سنووریانهیشهوه كه ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.